کوردستانی

بە سەدان بارهەڵگر خۆراك هاوردەی سلێمانی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە سەدان بارهەڵگر خۆراك هاوردەی سلێمانی دەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ مەترسیەك لە هاوردەكردنی خۆراك نییە لە سنورەكانەوە و رۆژانە بڕی پێویست هاوردەی ناوخۆ دەكرێت، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر لە بەندەر عەباسەوە دەگەنە سلێمانی.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە هیچ كێشە و گرفتێك لەبەردەم هاوردەكردنی خۆراك نییە و رۆژانە بڕێی پێویستی خۆراك هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت لە سنورەكانەوە".

هەروەها وتی "ئەوەی پێویستی خۆراكی وشكە و خۆراكی تر بێت هیچ گرفتێكی لەسەر نییە و وەك پێشتر هاوردە دەكرێت و رۆژانە نزیك بە 100 بارهەڵگری خۆراك هاوردەی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكرێت".
 
هاوكات سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌ و پیشه‌سازی سلێمانی بە مەودا میدیای وت ''دوایی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانمان خسته‌گه‌ڕ به‌مه‌بەستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژماره‌یه‌ک  له‌ بازرگانان و خاوه‌نکاران که‌ باره‌کانیان له‌ به‌نده‌ره‌ عه‌باس راگیرابوو، خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی کیشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین بارهه‌ڵگره‌که‌کان له‌ به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌کان به‌رێبكەون".

راشیگه‌یاند ''دوایی په‌یوه‌ندیی کردن و گفتوگۆکردنمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، له‌ ئێستادا بڕیاریدراوه‌ بارهه‌ڵگره‌کان به‌پێی پێوست ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بکرێن''.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان