عیراقی

داوا دەکرێت گۆڕانکاری لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەکرێت گۆڕانکاری لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان کۆبێتەوە و پێدەچێت بەهۆی ناڕەزاییەتییەکان و ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرێت.

ئاریان عەزیز تاوگۆزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25ی ئاداری 2023 کاتژمێر 8:30 خولەک ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان کۆبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا دیارنییە کۆبوونەوەکە بکرێت یاخود نا، چونکە پێدەچێت ژمارەی یاسایی ئەندامان ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبن بەهۆی ئەوەی بەشێک لەلایەنەکان داوا دەکەن گۆڕانکاری لە یاسای سانتیگۆ بکرێت و ببێتە فرە بازنەیی".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی "ناڕەزاییەتییەکان لەلایەن لایەنە سەربەخۆکان و حزبە بچوکەکانەوەیە، چونکە پێیان وایە یاساکە لە زیانی ئەوانە".

رۆژی دووشەممە 20ی ئاداری 2023 پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر مادەی 15 و 16ی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دا و رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجام دەدرێت، بەپێی مادەی 15ی یاساکە بێت 320 کورسی بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت، هەر بەپێی یاساکە کورسی ناکۆتاکان ژمارەیان 9 کۆرسییە بەمشێوەیە دابەشدەکرێت مەسیحی 5 کورسی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا،هەولێر، دهۆک و نەینەوا، سابیئەی مەندائی یەک کورسی لەپارێزگای بەغدا، کوردی فەیلی لە پارێزگای واست یەک کورسی، شەبەک یەک کورسی پارێزگای نەینەوا، ئێزیدی یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان