خولەکانی جیهان

تیباس: بەرشەلۆنە تاوانبارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیباس: بەرشەلۆنە تاوانبارە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

خاڤێر تیباس، سەرۆکی لالیگا، رۆژی هەینی رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی بەرشلۆنە بووەتە هۆی جدیترین کێشە کە رووبەڕووی تۆپی پێ بووەتەوە لەو وڵاتەدا.

سەبارەت بە پرسی پارەدانی بەرشلۆنە بە جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان، خۆزێ ماریا ئینریکێز نێگریرا، تیباس وتی: حاڵەتێکە خەو لە چاو دەزڕێنێت، چونکە جدیترین کێشەی پەیوەندیدارە بە ناوبانگ و تەواوکاری پێشبڕکێکە لە مێژووی تۆپی پێدا.

تیباس، لە چاوپێکەوتنێکدا لە پەراوێزی رووداوی کۆتایی هەفتەی وەرزشیی مارکا، وتی: بابەتی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە ئاڵۆزە، چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت لە سەرۆکایەتی بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێ ئەوەی روونکردنەوەیەک بدات؟ دەبینین چی روودەدات کاتێک ئەو روونکردنەوەی دا.

هەروەها وتی: ئەوەی لەگەڵ نێگریرا روویداوە، کێشەیەکی زۆر جدییە لە بواری وەرزشدا. بەرشەلۆنە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە هێمن بمێننەوە، بەڵام پێویستمان بە روونکردنەوەیە، وابزانم ئەوان دەبێت نیگەران بن.

تیباس، ئەو لێدوانەی ئاراستەی بەڕێوەبەری یانەی کەتەلۆنیا کرد و وتی: پێموانییە تاکتیکی بینینی رۆڵی قوربانی و باوەشکردن بە ئاڵادا راستترین کار بێت لە ئێستادا، پێموایە بەرشەلۆنە هەڵە دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە