خولەکانی جیهان

رۆناڵدۆ وەڵامی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆناڵدۆ وەڵامی دایەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال و نەسری سعودیە وەڵامی قسەکانی ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلموتەوای ئەلقادسیە دایەوە.

رۆناڵدۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پورتوگالی کرد بەرانبەر لیختنشتاین بە ئەنجامی (4-0) و جگە لەوەش ژمارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی گەیاندە 197یاری لەسەر ئاستی نەتەوەیی و سەرکەوت بەسەر ئەل موتەوا کە 196یاری هەیە.

موتەوا لە رێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە "تویتەر"دا نووسیویەتی: "زۆر شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەم بکەم لە 196 یاریدا و دڵخۆشم بەوەی کە ریکۆردی جیهانی بووە بە ئەفسانە کریستیانۆ رۆناڵدۆی خۆشەویست لە لایەن هەموو یاریزانانی جیهان هیوای باشترینت بۆ دەخوازم.

دۆن وەڵامی قسەکانی موتاوای دایەوە و گوتی: سوپاس بۆ وشەکانت. ئەمە شانازییە کە ببێتە بەشدارترین یاریزان لە ئاستی نەتەوەییدا هەروەها هیوای باشترینم بۆ دەخوازم.

پورتوگال لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد بەرانبەر لیختنشتاین، تیایدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد.


Qaiwan
Qaiwan