گێتی
ئەنجامدانی عومرە سنووردارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڕیاریدا هیچ کەس بۆی نییە زیاتر لە جارێک عەمرە ئەنجام بدات، بڕیارەکەش تەنها بۆ مانگی رەمەزانە.
بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند "ئەنجامدانی تەنها یەک عومرە لە مانگی رەمەزاندا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە کەسانی دیکە بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانیان بە شێوەیەکی ئارام و ئاسان".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێدانی مۆڵەت بۆ ئەمجامدانی عەمرە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە دەبێت و پێویستە کەسەکە خۆی تۆمار بکات و ئەپڵیکەیشنەکەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کاتێکی بۆ دیاری دەکات و دەبێت تەنها لەو کاتەدا رێوڕەسمە پێویستییەکان بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە ئەنجام بدات".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەگەر لەڕێگەی ئەپڵیکەشنەکەوە داواتکرا و کاتی گونجاو بەردەست نەبوو ئەوا دەبێت ئەو کەسە چاوەڕێ بکات تا کاتێکی دیکە".
س،ر