گێتی
دەلاكەكەی پەرلەمانی توركیا خۆی بۆ پەرلەمان كاندید دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەلاکەکەی پەرلەمانی تورکیا رایدەگەیەنێت کە ئەو نزیکەی 20 ساڵە لەناو دڵی سیاسەتدایە بەوهۆیەی دەلاکی پەرلەمانە و لە ئێستادا دەستی لەکار کێشاوەتەوە، دوای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی پەرلەمانتاری تورکیا.
ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2023 مومتاز ئەرسەلان، سەرۆکی دەلاکەکانی پەرلەمانی تورکیا کە ماوەی نزیکەی 20 ساڵە دەلاکە لە پەرلەمان رایگەیاند "وەک کاندیدی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار خۆم بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی تورکیا کاندید کردووە، جەختیشی کردەوە کە ئەو لەناو دڵی سیاسەتدایە بەوهۆیەی دەلاکی پەرلەمانە".
سەرۆکی دەلاکەکانی پەرلەمانی تورکیا دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە و ئەوەی خستەڕوو "پێویستە کەس گومانی ئەوەی نەبێت کە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی حزبەکەم و سەرۆکەکەمان رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم، دەتوانم بەباشی مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی خەڵکیدا بکەم".
ئەمە لەکاتێکدایە مومتاز ئەرسەلان لە تەمەنی 12 ساڵییەوە کاری دەلاکی دەکات و لە ساڵی 2003وە لە پەرلەمانی تورکیا دەلاکە، سەری ژمارەیەکی زۆر لە سیاسییە گەورەکانی وەک سلێمان دیمیرێل، بوڵند ئەجەوید و نەجمەدین ئەربەکان و زۆر سیاسی دیکەی چاککردووە.
ر.ع
ر.ع