خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە چاوەڕێی میسی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە چاوەڕێی میسی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 


نادڵنیایی زاڵە بەسەر داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی پاریس سان جێرماین بۆ وەرزی داهاتوو.

گرێبەستەکەی میسی لەگەڵ پی ئێس جی هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و یاریزانەکە هێشتا رازی نەبووە بۆ کاراکردنی بڕگەی درێژکراوە بۆ وەرزی سێیەم.

بە گوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەرشەلۆنە دەترسێت هەنگاوی هەڵە لە دانوستانەکاندا بنێت بۆ گەڕاندنەوەی میسی بۆیە ئیدارەکە لە گفتۆگۆدایە، مەگەر ئاماژەیەک لەوەوە بەدەست نەهێنرێت.

ئەو رۆژنامەیە رونیکردەوە کە پێگەی خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشلۆنە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی میسی بۆ "کامپ نو" روونە و ئاماژەشی بەوەدا کە ئەستێرەی ئەرجەنتین بڕیاریدا وەرزی داهاتوو لە ئەوروپا بەردەوام بێت، سەرەڕای وەرگرتنی چەندین ئۆفەر لە ئەمریکا و سعوودیە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ گوتی ئەو ئاماژەیەی کە بەرشەلۆنە لە میسیەوە چاوەڕێی دەکات ئەوەیە کە خواستی خۆی رابگەیەنێت کە دەیهەوێت بێ گوێدانە لایەنی دارایی بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

بەرشلۆنە باش ئاگاداری ئەوەن کە یانەکە شوێنی نموونەیی نییە بۆ ئەوەی میسی بە پارەیەکی زۆر فریو بدات

ئەو ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە ئەم سیگنالە بگاتە بەڕێوەبەرایەتی بەرشلۆنە یان ژووری جل پۆشین، ئەمەش تەنیا لە رێگەی یەکێک لە یاریزانەکان یان راهێنەر خاڤی هێرناندێزەوە روو دەدات.

لاپۆرتا ئاگادارە کە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ میسی گریگە، بەڵام ئەمە تەنها دوای ئەوەی کە سیگناڵێک لە وەوە دەست دەکەوێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە.

پلانی بەرشلۆنە بۆ گەڕاندنەوەی میسی وەک خۆی دەمێنێتەوە بە پێشکەشکردنی مووچەیەک کە بەرز نییە، بە رێژەی سەدی ئەو بازرگانییە دەگەڕێتەوە کە یانەکە لە گەڕانەوەیەوە بەدەستی دەهێنێت.

میسی ئەگەر بگەڕێتەوە دەبێت رۆڵی جیاوازیش لە تیپەکە و ژووری جل پۆشین قبوڵ بکات، بە پێی تەمەن و ئامادەبوونی ئەو یاریزانانەی کە لە کاتی ئامادەنەبوونیدا بوون بە سەرکردە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن