خولەکانی جیهان

مان سیتی پلانێک دژی ریال مدرید دادەڕێژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مان سیتی پلانێک دژی ریال مدرید دادەڕێژێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

مانچستەر سیتی لە هاوینی 2024 وەڵامی پلانی ریال مەدریدی دایەوە بۆ ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ هێرشبەری نەرویجی ئێرلینگ هالاند.

راپۆرتە ئیسپانییەکان بەم دواییانە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ریاڵ مەدرید لە هاویندا پارەیەکی زۆر بۆ مۆرکردنی رێککەوتنەکە ئامادە دەکات بە کاراکردنی بڕگەی سزا لە گرێبەستەکەی هالاندی نەرویجی کە دەکاتە 200 ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی ڕۆژنامەی "زەسەنی"ی بەریتانی، مانچستەر سیتی هاوینی داهاتوو راستەوخۆ دەجوڵێتەوە و هالاند رازی دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات و زۆرترین مووچەی لە پریمەرلیگ بداتێ.

گرێبەستی ئێستای هالاند لە ساڵی 2027 بەسەر دەچێت، بەڵام مانچستەر سیتی دەیەوێت بۆ وەرزێکی تر گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە و مووچەی یاریزانە نەرویجیەکە لە 375 هەزار پاوەن بۆ 500 هەزار پاوەن لە هەفتەیەکدا زیاد دەکات.

رەزامەندی هالاند بۆ گرێبەستە نوێیەکە، کۆتایی بەهۆکاری رۆشتنی خۆی بۆ ریاڵ مەدرید دەهێنێت.

سەرچاوە نزیکەکانی هالاند ووتیان: کە لە مانچستەر سیتی زۆر دڵخۆشە بەڵام یانەکەی ئینگلیزی بە پەرۆشن لە رێگەی گرێبەستە نوێیەکەوە پەیامێکی بەهێز بۆ ریاڵ مەدرید بنێرن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن