گێتی

رەزامەندی لەسەر کاندیدکردنی ئەردۆغان و کلیچدار ئۆغڵو بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتیی تورکیا درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەزامەندی لەسەر کاندیدکردنی ئەردۆغان و کلیچدار ئۆغڵو بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتیی تورکیا درا
مەودا میدیا-
 
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای کاندیدکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و کەمال کلیچدار ئۆغڵو سەرۆکیی پارتی کۆماریخوازی گەلی ئۆپۆزسیۆنی تورکیای پەسەند کرد بۆ ئەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا کاندید بکەن کە بڕیارە 14ی ئایار بەڕێوەبچێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئازاری 2023 لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا, لە چوارچێوەی ئەو خشتەیەی کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی دانرابوو، بەدواداچوونیان بۆ داواکارییەکانی بەربژێرەکان کردووە کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پێشکەشکرابوون.

بەپێی دەقی بڕیارەکە کە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لەلایەن پارتەکانی "دادپەروەری و گەشەپێدان" و "بزووتنەوەی نیشتمانی" کاندیدکراوە، هاوپەیمانیی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانە کە ئەردۆغان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی گەلدا سەرۆکایەتی دەکات گرفتی خۆپاڵاوتنی نییە و دەتوانێت خۆی کاندید بکات، هەروەها لیژنەکە ئاماژەی بەوەداوە بۆ کاندیدکردنی "کەمال کلیچدار ئۆغڵو" کە لەلایەن پارتی کۆماری گەل و بلۆکی پارتی باشەوە کاندید کراوە هیچ گرفتێک نییە.

ئەندامانی لیژنەی باڵا بە کۆی دەنگ داواکارییەکانی کاندیدکردنی ئەردۆغان و کلیچدار ئۆغڵویان پەسەنکرد.

جێگەی باسە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا بە فەرمی بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەکەی لە 14ی ئایاری 2023 راگەیاند، رۆژی 28ی هەمان مانگی وەک وادەی خولی دووەم دیاریکرد لە ئەگەری ئەوەی خولی یەکەم بێت بڕیاری لەسەر نەدراوە.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان