گێتی
خۆپیشاندان، بنیامین نەتەنیاهۆی لە بڕیارێکی گرنگی حکومەتەکەی پاشگەزکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا پاشگەزببێتەوە لە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی دادوەری کە ماوەی سێزدە هەفتەیە ژمارەکی زۆر لە خەڵکی ئیسرائیل لە دژی وەستاونەتەوە و خۆپیشاندانی فراوانیان لە دژی دەستپێکردووە.
بەپێی هەواڵێکی دامەزراوەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتوویەتی بڕیاری هەڵپەساردنی چاکسازیی دادوەریی داوە زیاتر لە سێزدە هەفتەیە زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکەی دژی وەستاونەتەوە.
بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، بەهۆی مانگرتن لە کارکردن وەک ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە حکومەتی ئیسرائیل بۆ چاکسازیی دادوەریی، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن راگیراون کەوا گەورەترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییە لە ئیسرائیل، هەروەها گەورەترین سەندیکای کرێکارانی وڵاتەکە، hastadrut رایگەیاندبوو "ئەگەر نەتەنیاهۆ ئەمڕۆ راینەگەیەنێت کە چاکسازیی دادوەریی هەڵپەساردووە، بەزووترین کات مانگرتنی گشتی ئەنجام دەدرێت".
هەر بەپێی ئەنادۆڵو، سەندیکای پزیشکانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو "ئەگەر نەتەنیاهۆ راینەگەیەنێت کە چاکسازیی دادوەریی هەڵپەساردووە، سبەی مانگرتن دەستپێدەکەن".
وێڕای تەواوی ئەو مشتومڕ و کاردانەوانە پرۆژەیاسای "بە زەحمەت لەکارلادانی سەرۆک وەزیران" لە میانی "چاکسازی دادوەریی"دا لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ لە پەرلەمان تێپەڕێندرا، ئەمەش وا لێکدرایەوە نەتانیاهۆ بۆ خۆ دەربازکردنی لە لێپرسینەوەی دادوەریی و رزگاربوونی لەو کەیسی گەندڵیانەیە کە چەندین ساڵە لەلایەن دادگاوە رووبەڕووی کراوەتەوە.
خ.غ