خولەکانی جیهان

کورتوا تووشی پێکان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کورتوا تووشی پێکان دەبێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

تاقیکردنەوە پزیشکییەکان جددییەتی پێکانی کۆرتۆای گۆڵچی یانەی ریال مەدریدی ئاشکراکردووە کە بەم دواییانە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا تووشی بووە.

تیبوا کۆرتوا، کامپی بەلجیکی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ ریاڵ مەدرید وەک ئامادەکارییەک، ئەمەش بەهۆی ئازارێکی کەمەوە لە ماسولکەی.

بەپێی ڕۆژنامەی ئینگلیزی " زا ئەتلەتیک"، کۆرتۆا، لەئیسپانیا تاقیکردنەوەی پزیشکیی کردووەوە تەئکیدیکردۆتەوە کە هیچ نیگەرانییەک نییە لە لایەن یانەی ریال مەدریدەوە.

پێکانەکەی ئەو گۆڵپارێزە تازە نییە، چونکە کۆرتۆا هەستی بە ناڕەحەتی کرد لە کاتی سەرکەوتن بەسەر یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە بێرنابۆ.

رۆژنامەکە لە کۆتایدا وتی: پێشبینی دەکرێت کۆرتۆا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یاری بەرامبەر ڤالادۆلید لە لالیگا ئەنجام بدات و هەروەها لە پێنجی نیساندا لە بەرامبەر بەرشلۆنە بەشداری بکات لە دووەم یاری کۆتایی کۆپا دێل ڕی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە