خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە لەسەر کەیسەکەی هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە لەسەر کەیسەکەی هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەرپرسانی بەرشلۆنە بەردەوامن لە بەرگریکردن لە یانەکەیان لە کەیسی جۆزێ نیگریرا کە تێیدا بەرشەلۆنە رووبەڕووی تۆمەتی گەندەڵی وەرزشی دەبێتەوە.

داواکاری گشتی ئیسپانی بەرشەلۆنەی بەوە تۆمەتبارکرد کە پارەدانی گوماناوی داوە بە جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوان لە لالیگا بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازات.

بەپێی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشلۆنە لە 12ی نیسان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازدەکات بۆ بەرگریکردن لە بەرشەلۆنە لەو کەیسەدا.

هەروەها لاپۆرتا پەیامێک بۆ ئەندامانی یانەکانی ئەو ستراتیژە دەنێرێت کە لە چەند مانگی داهاتوودا بەدوایدا دێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات لە دادگا دژی تۆمەتەکانی داواکاری گشتی.

رونیشیکردەوە لاپۆرتا پەیامێکی تر بۆ سپۆنسەری یانەکە دەنێرێت بەئامانجی هێمنی و بەرگریکردن لەبێ تاوانی بەرشلۆنە.

هەروەها نامەیەک بۆ جەستەی فەرمی دەنێردرێت، کە بەشێکی زۆریان چوونەتە ناو کەیسەکەی وەک یوفا و لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ١٢ی نیسان هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان کە لەلایەن بۆردەوە کراوەتەوە بۆ ناو کەیسی نیگریرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن