خولەکانی جیهان

بۆچی بەرازیل داوای ئەنچیلۆتی دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی بەرازیل داوای ئەنچیلۆتی دەکات؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلی لەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیتالی بۆ سەرکردایەتی ئەو هەڵبژاردەیە لەماوەی قۆناغی داهاتوودا ئاشکراکرد.

فیدراسیۆنی بەرازیلیش دەرکردنی راهێنەری پێشووی تیتی راگەیاند دوای ئەوەی ماڵئاوایی لەجامی جیهانی قەتەر کرد لە چارەکی کۆتایی بەدەست کرواتیا بە لێدانە سزاکان.

بەپێی تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی ئەو هۆکارانەی کە فدراسیۆنی بەرازیلی هان داوە تا بیر لە ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ ئەنچیلۆتی بکەنەوە، پەیوەندیە دیارەکەی لەگەڵ یاریزانانی بەرازیلی، چونکە پیشتر لە کاتی کارەکەیدا راهێنەری زۆرێک لە یاریزانە بەناوبانگەکان بووە، وەک دیدا، کافو، ریڤاڵدو، ئیمرسون، پاتو، دەیڤد لویز، بیلتی، تیاگۆ سیلوا، مارسیلۆ، کیسمیرو، وینیسیوس، رودریگۆ، دۆگلاس کوستا، و ریچارلیسون.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو دوو کەسەی کاکا و رۆناڵدۆ نازاریۆ کە پێشتر لەلایەن ئەنچیلۆتی لە میلان راهێنەرایەتی کرابوون بەشدارییان لە لێک نزیکبوونەوەی نێوان ئەو و فیدراسیۆنی بەرازیل کردووە.

رۆناڵدۆ و کاکا پێیانوایە ئەنچیلۆتی کەسێکی شیاوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکەی بەرازیل بەرەو نازناوی جامی جیهانی 2026 بباتەوە.

رۆژنامەکە تەئکیدیکردەوە کە ئەنچلۆتی بەنیازە تا هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ببەستێت، بەڵام لە سانتیاگۆ بێرنابۆ دەستیان کرد بەپلاندان بۆ داهاتوو بەبێ ئەو و ئەگەریش ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت بەپەرۆش دەبێت بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بگرێتە دەست.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن