خولەکانی جیهان
ریال مدرید بڕیارێکی بۆ هاندەران دەکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ سێشەممە پلانی ریال مەدریدی لە میرکاتۆی هاوینی داهاتوو ئاشکراکرد.
هەواڵی بەهێز هەبوو سەبارەت بە نیازی یانەکە بۆ ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک، لەبەر رۆشنایی ئەو ئەرکە سنووردارانەی کە تیمەکە لە دوو وەرزی رابردوودا ئەنجامیداوە.
هەرچۆنێک بێت بە پێی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ریاڵ مەدرید زۆر روونە سەبارەت بەو هەنگاوانەی لەبازاڕی گواستنەوەی هاویندا دەینێن.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ریاڵ مدرید شۆڕش لە مێرکاتۆ ناکات وەک هەندێک پێشبینی دەکرێت، ئەگەر ئەنچیلۆتی بەردەوام بێت یان نا.

ئەوەشی وت: ریال مەدرید حەزی لەم هاوینە نییە، تەنها بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئینگلیزی جود بێلینگهام، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەستێرەیی بۆروسیا دۆرتمۆند.
ریال مەدرید دڵنیایە کەدەتوانن گرێبەستی بێلینگهام لە بەرژەوەندی خۆیان مۆر بکەن، سەرەڕای بەرژەوەندی لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی.
هەروەها بۆ پۆستی پێشەنگی ریاڵ مەدرید ویستی جێگرەوەیەکی بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسی بهێنێت و پێشتر ویستویەتی گابریل عیسای بەرازیلی بهێنێت پێش ئەوەی بچێتە ئەرسناڵ.
ریال مەدرید چاوی خۆی بۆ یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دوسان ڤلاهۆڤیچ داناوە کە پێدەچێت یانەکەی رەچاوی فرۆشتنی بکات بۆ داپۆشینی خەرجییەکانی یانەکە ئەگەر وەرزی داهاتوو نەتوانن بۆ چامپیۆنس لیگ.
هەروەها ریاڵ مەدرید بە وردی سەیری فایلەکانی ئەو یاریزانانە دەکات کە گرێبەستەکانیان کۆتایی وەرزەکە بەسەر دەچێت وەک ئەنتۆنیۆ رودیگەر و دەیڤد ئەلابا.