خولەکانی جیهان

میسی واز لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی واز لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناهێنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی بەردەوام بوو لە ڕاوکردنی رکابەرە تەقلیدییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ تۆمارکردنی لە پیشەکانی تۆپی پێ.

میسی لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ئەنجامفرا، بە 7-0 بردنەوەیان بەسەر کوراساو، میسی تیایدا هاتریکی تۆمارکرد.

لیۆ کۆی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 102 گۆڵی نێودەوڵەتی و بووە سێیەم یاریزان بۆ بەدەستهێنانی ئەم ژمارەیە دوای گۆڵەکانی عەلی دایی ئێران (109) گۆڵ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (122) گۆڵ.

کاپتنی ئەرجەنتین لە 174 یاری نێودەوڵەتیدا هەشتەمین هاتریکی لەگەڵ وڵاتەکەی تۆمار کرد.

میسی، یاریزانی پاریس سەین جێرماین و ئەستێرەی پێشووی بەرشلۆنە لە مانگی ئابی 2005 بە راهێنەری جۆزێ بێکەرمان دەستی بە یاریکردن کرد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین.

لیۆنێل میسی شانازی کرد بە خەڵاتێکی زیو کە ناوی ئەوی تێدابوو، ئەم ساتە مێژووییەی تۆمار کرد لە کاتێکدا تۆپەکەی هێشتەوە کە 100 هەمین گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی تۆمار کرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب