خولەکانی جیهان

چاڤی باسی دوو یاریزانی خۆی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڤی باسی دوو یاریزانی خۆی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راهێنەری بەرشلۆنە خاڤی هێرناندێز پێی وایە ئەگەر گاڤی یاری بۆ تیپێکی تر بکردایە ئەوا مامەڵەی میدیایی خۆی دەبووە جیاواز و هەروەها دڵنیایە لەوەی کە ئەنسو فاتی لە یارییەکانی ماوەکانی وەرزەکەدا گرنگ دەبێت.

خاڤی لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پێش یاریەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر ئێلیچی لە لالیگا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە بۆ ئەو پرسیارانەی کە سەبارەت بە هەڵسوکەوتی گاڤی لە کامپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڵاو کراوەتەوە و چەندین قەیرانی وروروژاند.

ئەو راهێنەرە ووتی: من گاڤی دڵخۆش دەبینم وابزانم کێشەکە ئەوەیە کە ئەو یاریزانێکە بۆ بەرشەلۆنە ئەگەر وا نەبووایە ئەوە بۆ ئەو سودێک دەبوو لەسەر ئاستی میدیایی. شانازی پێوە دەکەم ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئیسپانیا، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان من هیچ بیرۆکەیەکم دەربارەی هەڵمەتەکان نیە.

خاڤی ئاماژەی بەئایندەی ئەنسو فاتی کرد دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو باوکی ئەو یاریزانە رەخنەی لە نەبوونی کوڕەکەی گرت لەبەشداریکردنی ئەم وەرزەدا.

راهێنەرەکە گوتی گرنگ ئەوەیە کە یاریزانەکە بە باشی راهێنانی کردووە و متمانەی خۆی نیشاندا بەوەی کە لە یارییەکانی داهاتوودا گرنگ دەبێت.

ئەمە بەرشەلۆنەیە و پێویستە یاریزانەکان لەوە تێبگەن کە 5 گۆڕانکاری لە تۆپی پێی هاوچەرخدا هەیە یاریزانێک کە نیو کاتژمێر یاری دەکات لەوانەیە یارییەکە بگۆڕێت. گرنگی ئەنسو فاتی وردە وردە لە زیادبووندایە، بەڵام داوام لێکرد کە ئارام بێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا چاڤی جەختی لەسەر گرنگی یاری ئێلچی کردەوە کە بە "تەڵە" وەسفی کرد، چونکە  راهێنەرێکی نوێ سباستیان بێکەسی کەسێکی زۆر شارەزایە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب