خولەکانی جیهان

چڵسی داوای یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چڵسی داوای یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆ دانوستان لەگەڵ بەرشلۆنە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەو یانەیە پەلکێش بکات.

رۆژنامەی "سپۆرت" ی ئیسپانی  رایگەیاند: کە چێڵسی بە  نیازە بۆند لەگەڵ ئەلیخاندرۆ بالدی واژۆ بکات.

گرێبەستەکەی بالدێ لەگەڵ بەرشلۆنە لە ساڵی 2024 بەسەر دەچێت و ئەو 19 ساڵە لەم وەرزەدا درەوشاوە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لەسەر حسابی جۆرجی ئەلبا و مارکۆس ئەلۆنسۆ تۆمار بکات.

بەرشلۆنە تا ساڵی 2027 لە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بالدیدایە و لەگەڵ جۆرج مێندێسی یاریزانیش بە شێوەیەکی ئەرێنی قسە دەکات.

مێندێس دەیهەوێت بەرشلۆنە گرێبەستێکی شایستەی نمایشەکانی بداتە بەرشلۆنە و لەمووچەیەکی یەکسان لەگەڵ پێدری و ئەنسو فاتی دوای نوێکردنەوەیان لە ساڵی رابردوو.

سەرەڕای خواستی بالدێ و نوێنەرەکانی بۆ بەردەوام بوون لە بەرشەلۆنە، مێندێس هۆشداری دا بە یانەی ئیسپانی کە یانەکان بۆ خزمەتی ئەو یاریزانە بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن