عیراقی

وردەکاریی گیانلەدەستدانەکەی سەعد کەمبەش ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاریی گیانلەدەستدانەکەی سەعد کەمبەش ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت کە سەعد کەمبەشیان لە شاری موسڵ دەستگیرکردووە و دوای کەمێک لە هەواڵی دەستگیرکردنەکەی باس لە مردنی کردا بەهۆی جەڵتەوە.
 
ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2023 وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "سەعد کەمبەشی هەڵهاتوو لە ناو شاری موسڵ دەستگیرکراوە لەلایەن هێزێکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوە، لە هەندێک لە میدیا عیراقییەکان دەنگۆی دەستگیرکردنەکەی لە سوریا بڵاوبووەوە".
 
سەرچاوەیەکی پزیشکیی بڵاویکردەوە کە دوای چەند خولەکێک لە دەستگیرکردنی سەعد کەمبەشی لە خۆرهەڵاتی موسڵ، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە و پێشتریش لەماڵی پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی (تقدم) ماوەتەوە.
 
باس لەوەشدەکرێت کە بەهۆی دەرزی لێدانەوە گیانی لەدەستداوە بۆ ئەوەی زانیارییە ئابوورییەکانی محەمەد حەلبوسی نەدرکێنێت و بڵاویان نەکاتەوە.
 
ئەم چەن وێنەیەش بڵاوبووەتەوە و دەردەکەوێت کە ساتی دەستگیرکردنەکەیەتی
 
 
شەوی چوارشەممە 18ی نیسانی 2023 سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عیراق  لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لە بەغدا هەڵات کە بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکربوو و سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان