عیراقی

قەیس خەزعەلی: سەدام حوسێن هیندییە بە رەچەڵەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیس خەزعەلی: سەدام حوسێن هیندییە بە رەچەڵەک
مەودا میدیا - 
 
ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت کە شیکاریی بۆماوەیی DNA سەرۆکی پێشووتری عیراق، سەلماندوویەتی کە خەڵکی هیندستانە.
 
قەیس خەزعەلی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق رایگەیاند "رەخنە لەو کەسانە دەگرم کە سەدام حوسێن بە ناسنامەی کولتووری عیراق ناودەبەن، ئەو بە رەچەڵەک هیندییە و لەلایەن نەیارانەوە پیلان و پڕۆژەی زۆر گەورە دەخرێنە ڕوو بۆ ناسەقامگیرکردنی ئەم وڵاتە".
 
باسی لەوەشکردووە "کولتوور کە ناسنامەی ئەم گەلەیە دەکرێتە ئامانج و چەندان ملیار دۆلار بۆ بەئامانجگرتنی ئایین، بیر و باوەڕ، ئەخلاق و دابونەریتی خەڵکی خەرج دەکرێت".
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "دەبێت لایەنەکانی عیراق بەدوای خاڵی هاوبەشدا بگەڕێن و هەمووان رێکبکەون لەسەر یەک نازناو بۆ شوناسی کولتووری گەلی عیراق".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان