عیراقی
تەندروستیی عیراق: بۆ پارێزگاکانی هەرێمیش دەرمان دابیندەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایدەگەیەنێت وەک ساڵانی پێشوو پشکی دەرمانی هەموو پارێزگاکانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق لەئەستۆی ئێمەیە.
ئەمڕۆ 23ی نیسانی 2023سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئێمە بەردەوام دەبین لە دابینکردنی دەرمان بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکرد "پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان هەر وەک پارێزگاکانی عیراقە و ئەوانیش بەشێکن لە ئێمە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڕی بەشە دەرمانەکە دیاری دەکات کە چەندێک دەنێردرێت بۆیان".
ر.ع