کوردستانی
هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیارماندا بە راگرتنی هاتووچۆی هاوڵاتییان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم جگە لە تیمەکانی تەندروستی و دیپۆلۆماسی، و رێکخراوەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و هێزە ئەمنییەکان".
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە "لە (14-3-2020) تا (28-3-2020 ) رێگاکان دادەخرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پێویستە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان دابخرێن، هەروەها سنووردارکردنی جموجوڵە بازرگانییەکان لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان".