کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو گەنج برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو گەنج برینداربوون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ناحیەی زینانەی سەر بە قەزای کفری بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە سێ گەنجدا دووانیان بریندار دەبن لە ئێستادا تەندروستی هەردووکیان جێگیرە.

جەمال ساڵح، بەڕێوبەری ناحیەی زینانەی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێ گەنج لە قەزای کفریەوە هاتوونەتە سنووری ناحیەی زینانە لە جوانڕۆ دەستکاری مینێکی کۆنیان کردووە و تەقیوەتەوە پیاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو گەنجیان بریندار بوون یەکێکیان سەلامەتە، هەروەها لە ئێستادا هەردوو گەنجە بریندارەکە تەندورستییان جێگیرە".
Qaiwan
Qaiwan