کوردستانی

تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئیوارەی ئەمرۆ لە قەزای چۆمان تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە پیشەی قوتابییە و پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

شەمال دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەمرۆ ئێوارە كاتژمێر 5:30 خولەک بەشی پۆلیسی چۆمان ئاگاردار كراوەتەوە بەبوونی رووداوێك لە قەزای چۆمان گەرەكی سەكران دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە تەرمی گەنجێک دۆزراوەتەوە کە لەگەڵیدا چەكێکی جۆری تاپریش دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە ناوی (س ح ع ) لە دایکبووی ساڵی 2004 ە وپیشە قوتابییە و سەلتە، هەروەها لەسەر فەرمانی بەرێز دادوە تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران كرا بەمەبەستی زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانی پەراوی بۆ رێكخرا و لێكۆلێنەوە لەم كەیسەکە دەستپێكراوە".
Qaiwan
Qaiwan