کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری لەسەر تەندروستی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەسەر تەندروستی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 19 حاڵەتی توشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و سەبارەت بە تەندروستیشییان دەڵێت "بە گشتی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە".

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 19 کەس کە 11 کەسیان لە شاری سلێمانین و 8 کەسی دیکەشیان لە شاری هەولێرن".

لە بارەی تەندروستی توشبووانی ڤایرۆسەکەوە  ناوبراو ئاشکرای کرد "بە گشتی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە، بەڵام یەکەم حاڵەتی هەولێر باری تەندروستی زۆر جێگیر نییە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئەوەشی خستەڕوو "کە لە ئێستادا هاوڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن بۆ خۆپاراستنییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان