عیراقی
هەواڵێک لەبارەی مووچەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق لە روونكردنەوەیەکی لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەوە بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەشکراوە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێک بەناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق بڵاوکراوەتەوە لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، ئەم لێدوانە راست نییە و ئەو باسە تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە و ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنها بۆ شێواندنی رای گشتییە و بابەتی دەستکاریکردنی مووچە لە دەسەڵاتی لیژنەیەكدایە کە بە فەرمانی دیوانی وەزارەت پێکبێت و تاکە شوێنێکە کە سەرپشك کراوە بە گۆڕینی یاساکان نەك وەزارەتی دارایی".