کوردستانی
دەوام لە نەخۆشخانەكان رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێمی كوردسان بڕیاریداوە دەوام لە تەواوی نەخۆشخانەكان رابگیرێت و هیچ نەخۆشێك وەرنەگیرێت.
روپاك ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵەی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "حكومەت و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بریاریانداوە كە لە تەواوی نەخۆشخانە دەوامی فەرمی و بەشی ئیستیشارییەكانی نەخۆشخانەكان رابگیرێت".
باسی لەوەشكردووە "بەو پێیەبێت هیچ هاوڵاتیەكی نەخۆش ناتوانێت سەردانی نەخۆشخانەكان بكات بۆ وەرگرتنی چارەسەر جگە لە حاڵەتی خێرا".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغیە بەڵام ئەوە كارێكی باش نییە و رۆژانە هاوڵاتی نەخۆش دەكەوێت سەرەڕای ئەوەی هەزاران نەخۆشی درێژخایەن هەن".