گێتی
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکمان تەقەی لێکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت یەکێک لە فڕۆکەکانمان کە تایبەت بووە بە گەڕانەوەی هاوڵاتییەکانمان لە سوودان تەقەی لێکراوە.
ئەمڕۆ 28ی نیسانی 2023 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند "فڕۆکەیەکمان لە خەرتوم تەقەی لێکراوە کە تایبەتبووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانمان لە سودان.
وەزارەتی بەرگری تورکیا وتوشیەتی "هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوی تەقە کردنەکەدا نەبووە و هەموو سەرنشینەکان سەلامەتن".
ر.ع