کوردستانی

تەواوی هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەكان دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەواوی هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەكان دادەخرێن
مەودا میدیا-

لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان و دوربوون لە نەخۆشی، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بڕیاریدا زۆربەی شوێنەگەشتیارییەكان لە هەرێمی كوردستان دابخات.

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دوربن لە نەخۆشی، ئەو ڤایرۆسە زیاتر بڵاونەبێتەوە لە لایەن دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم چەند بڕیارێك دەرچوون بۆ شوێنە گەشتیارییەكان و دەبێت سەرجەم شوێنەكان پێوەی پابەندبن".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو قەرەباڵغی دروست نەبێت بڕیاردراوە تەواوی شوێنە گەشتیارییەكان، هاوین هەوارەكان و كابینەكان، شوێنەكانی خواردنی خیرای و تەوای كافتریاكان و خواردنگەی هۆتێلە یەك ئەستێرەو دوو ئەستێرەكان".

وتیشی "لیژنەی تایبەتمەند پێكهێنراوە لە رۆژی جێبەجێكردنی بڕیارەكە كە شەممەی هەفتەی داهاتوو دەكات لیژنەكە دەگەڕێت بەسەر شوێنەكان هەر كەس پابەند نەبێت توشی سزا دەبێت و غەرامە دەكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان