گێتی

سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لەتیف رەشید: پابەند دەبین بە مافی ئاوی وڵاتانی دراوسێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لەتیف رەشید: پابەند دەبین بە مافی ئاوی وڵاتانی دراوسێ
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئێران و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تاران کۆبووەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکە هەردوو سەرۆک کۆمار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا، ئیبراهیم رەئیسی راگەیاند "گفتوگۆیەکی باشمان لە بواری سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی ئەنجامدا". 

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاستی بارزگانی نێوان عیراق و ئێران زیاترە لە 10 ملیار دۆلار دەمانەوێت زیاتری بکەین، چونکە پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات پەیوەندییەی ستراتیژی و تایبەتە".

هاوکات لەتیف رەشید وتی "عیراق هیچ کات هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبیرناکات، بە تایبەت لەوکاتانەی کە رژێمی بەعس لەسەر حوکم بوو".

سەرۆک کۆماری عیراق لەبارەی سەرچاوەکانی ئاوەوە ئاماژەی بەوەکرد "داوا لە ئێران دەکەین مافی عیراق لە پشکی ئەو ئاوانە بپارێزێت کە لە ئێرانەوە درژێتە وڵاتەکەمان"، لە بەرانبەردا سەرۆک کۆماری ئێران جەختیکردەوە لەوەی "ئێران پابەند دەبێت بە مافی ئاوی وڵاتانی دراوسێ".

رەئیسی وتیشی "ئێران لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرە و داواش لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین هاوکارمان بن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان