کوردستانی
وەزیری تەندروستی هەرێمى كوردستان بەم بەیانییە داوایەكی ئاراستەی هاوڵاتیانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات لە پێناو سەلامەتی خۆیان و دوربوون لە نەخۆشی كۆرۆنا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئادار داوایەكی ئاراستەی هاوڵاتیانكرد و پێی راگەیاندن كەوا لە ماڵەكانی خۆیان بمێنەوە نەچنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد "ئەگەر ئەو هاوڵاتیان ئەو كارە ئەنجام بدەن دوردەبن لە نەخۆش، هەروەها داواشیكرد هاوڵاتیان دوربكەونەوە لە بەركەوتنی كەسانی تر و بەردەوام دەستەكانتان بشۆن".
حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی تەواوی رێكارەكانیان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەدوربن لە نەخۆشی كۆرۆناو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.