کوردستانی
چیتر شۆفێران ناتوانن بەنزین بكەنە ئۆتۆمبێلەكانیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزانی پارێزگای سلێمانی داوای لە تەواوی بەنزینخانەكانی سلێمانی كرد چیتر رێگە نادرێت شۆفێر خۆی بەنزین بكاتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی و پێویستە تەنیا كارمەندی بەنزینخانە ئەو كارە بكات.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "لەپێناو سەلامەتی و خۆپاراستن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکارین رێگا بەهیچ هاوڵاتییەک نەدرێت لەکاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا خۆیان پەمپەکان بەکار بهێنن".
ئاماژە بەوەشكراوە "پێویستە تەنیا کارمەندانی وێستگەکان خۆیان بەوکارە هەستن چونکە وەک دەزانین ئەم ڤایرۆسە لەرێگای بەرکەوتنەوە دەگوازرێتەوە دەباهەمووان هاوکاربین بۆ پاراستنی گیانی خۆمان وهاونیشتیمانیانمان".