گێتی
" لە قورئاندا بۆ کەسی مەیخۆر هیچ سزایەکی یەکلاکەرەوە دیارینەکراوە "
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
موفتی میسر رایدەگەیەنێت کە لە قورئانی پیرۆزدا دژی خواردنەوەی مەی، هیچ سزایەک دیاری نەکراوە و لە سوننەتی پێغەمبەردا (د.خ) بەهەمان شێوە دەقێکی یەکلاکەرەوە نییە.
دکتۆر شەوقی ئیبراهیم عەلام، موفتی میسر لە لێدوانێکیدا بۆ مەڵپەڕی CNNی ئیماراتی رایگەیاند "سوننەت لە جێبەجێکردنیدا ئەنجام دەدرێت، وەک سزای زیناکار و دز، بۆ دزەکە دەڵێن دەستیان ببڕن، ئەوە سزاکەیەتی کە دیاریکراوە بۆی، ئەمە دەری دەخات کە سوننەت روونە، زیناکاریش سزاکەی لێدانی 100 جەڵدە".
باسی لەوەش کردووە "خواردنەوەی مەی و سنوورەکەی، وەک زیناکردن و دزیکردن سزایەکی دیاریکراوی نییە بە لێدانی 100 جەڵدە و بڕینەوەی دەستەکانی".
ئەوەش خستووەتەڕوو "لە قورئانی پیرۆزدا بەڕوونی باس لە مەی کراوە لەگەڵ قومارکردندا، کە دەڵێت لە کاری شەیتانە و لێی دووربکەونەوە، بەڵام لە سوننەتدا نەماندۆزیوەتەوە دەقێکی ورد کە باسی سزای مەی خواردنەوە بکات".
ر.ع
ر.ع