عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە و تاوتوێی شەش پرۆژە یاسا بکات و خوێندنەوەیان بۆ ئەنجام بدات.
لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی شەش پرۆژەیاسا، لەوانە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای رزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 بە ئامادەبوونی لیژنەکانی شەهیدان و قوربانیان، ئافرەتان و خێزان و منداڵان، مافی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەکراوە، دواتر خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژەیاسای دیکە لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەروەها خوێندنەوەی دووەم ئەنجام دەدەرێت بۆ پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق.
س،ر
س،ر