عیراقی
داهاتی نەوتی مانگی چوار چەند بووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل و داهاتەکەشی بە نزیکەیی هەشت ملیار دۆلاربووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل و داهاتەکەشی بە نزیکەیی هەشت ملیار دۆلاربووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "بە پێی کۆتا ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ، نەوتی خاوی هەناردەکراو تەنها لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل و بەمەش کۆی گشتیی داهاتەکەی دەگاتە حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە هیچ بڕە نەوتێک رەوانەی بەندەری جیهانیی تورکی نەکراوە و کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە لە مانگی نیساندا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردەکراوە گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل".
وەزارەتی نەوتی عیراق باسی لەوەشکردووە "رۆژانە سێ ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە تێکڕای نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک بە 79.04 دۆلاربووە.
ر.ع
ر.ع