عیراقی
زانیاریی نوێ لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لایەنەکان دەیانەوێت بە زووترین کات پرۆژە یاسای بودجەی عیراق تێپەڕێندرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بەرژەوەندیی گشتیی عیراق و هەرێمی کوردستان لە تێپەڕاندنی بودجەدایە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی لەئێستادا بەدی دەکرێت لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر بە چڕوپڕی و جدی کار لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەکەن، بۆ ئەوەی پرۆژە یاساکە بە زووترین کات تێپەڕێندرێت و لە پەرلەمان خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەرچی دەوترێت ئەگەر هەیە کارەکانی پرۆژە یاساکە تاوەکو 10ی ئەم مانگە تەواوبکرێت، بەڵام هەندێک لە شارەزایانی ئەم بوارە پێیان وایە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کارەکان بەردەوامی هەبێت".
لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم پرۆژە یاسای بودجەی عیراق ئەو ئەندام پەرلەمانە وتی "بەرژەوەندیی گشتیی عیراق و هەرێمی کوردستان لە تێپەڕاندنی بودجەدایە، بۆیە پێمان وایە هیچ بەربەستێک لەبەردەم تێپەڕاندنی یاساکەدا هەبێت، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کە تێبینی نەبێت لەسەر کۆی پرۆژە یاسای بودجەکە".
پرۆژە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵەکانی (2023، 2024، 2025) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە و چاوەڕواندەکرێت خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت و پرۆژە یاساکە پەسندبکرێت.
س.ر