عیراقی

سەندیکای پارێزەران پۆشاكی تەنگ و رووت لە خانمەپارێزەرانی هەرێم و عیراق قەدەغەدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەندیکای پارێزەران پۆشاكی تەنگ و رووت لە خانمەپارێزەرانی هەرێم و عیراق قەدەغەدەكات
مەودا میدیا-
 
بە نووسراوێك، سەندیكای پارێزەرانی عیراق پۆشاكی تەنگ، رووت و سەرنجراكێشی لە سەرجەم خانمانی پارێزەرانی وڵاتەكە قەدەغەكرد و ئەو بڕیارە خانمەپارێزەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

نووسراوەكەی سەندیكای پارێزەرانی عیراق واژۆی ئەحلام لامی، نەقیبی ئەو سەندیكایەی لەسەرە و تێیدا هاتووە "پێویستە خانمەپارێزەران لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەرك و پیشەكەیان پۆشاكی گونجاو لەبەر بكەن كە هاوشانی پیشەكەیان بێت".

جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە، نابێت جلی تەنگ و نیمچەڕووت، یاخود پۆشاكی سەرنجڕاكێش و نامۆ بپۆشن، بەپێچەوانەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و ئەركی چاودێریكردن دەخرێتە ئەستۆی لایەنەكانی پەیوەندیدار بەم بابەتە و لەكاتی بەرزكردنەوەی داواكاریی بۆ سزادانی سەرپێچییەكان لیژنەیەك تایبەت بە رەوشتی پیشەیی رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.

ئەو بڕیارەی سەندیكای پارێزەرانی عیراق لە رێكەوتی 7ی ئایاری 2023 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانیش گشت لق و ژوورەكانی پارێزەران لە ناوچە كوردستانییەكان و شار و شارۆچكەكانی عیراق دەگرێتەوە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان