عیراقی
پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە یاسا دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە کەمێکی دیکە پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر دوو پڕۆژە یاسا.
لەو بارەیەوە حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ 11ی کانونی یەکەمی 2019 پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەر دوو پڕۆژە یاسا".
وتیشی "ئەو دوو پڕۆژە یاسایە بریتین لە، پڕۆژەی قەرەبوو کردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە پرۆسە سەربازییەکاندا زیانیان بەر کەوتووە لەوکاتەی داعش لە عیراق جموجۆڵی هەبووە، هەروەها دووەم پڕۆژە یاساش کە دەنگی لەسەر دەدرێت بریتیە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
حەسەن ئاڵی باسی لەوەشکرد "یەکەم پڕۆژە یاسا کێشەی نیەو بە ئاسانی تێپەڕ دەبێت، بەڵام پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کەمێک لایەنەکان ناکۆکن لەسەری ئەگەر هەیە بە گرانی تێپەڕ ببێت و دەنگی لەسەر بدرێت".