کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023 مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکرا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "دەبێت حکومەتی عیراق بە هەرشێوازێک بێت مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکات، چونکە داهاتی نەوتی سەرچاوەی مووچەیە لە هەرێمی کوردستان و ئەرکی حکومەتی بەغدایە کێشەی مووچە چارەسەر بکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد