عیراقی
هۆكارە پاڵنەرەكانی پەسندكردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تاوتوێكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئایاری 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێداچوونەوەی بە پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی شاری هەڵەبجە كرد و تێیدا ژمارەیەك هۆكار خرایەڕوو كە پشتیوانیی لە بە پارێزگابوونی شارەكە كرد.
لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆیاندا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی شاری هەڵەبجەیان كرد و تێیدا هۆكارەكانی پەسندكردنی پرۆژەیاساكە بەمەبەستی تێپەڕاندنی خرانەڕوو.
بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە هۆكارە پاڵنەرەكان بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە فراوانبوونی شارەكە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانەكەیەتی، یەكێكی دیكەش لە هۆكارەكان ئەو قوربانییە گەورەیەی شارەكە و خەڵكەكەیەتی.
لەمیانی خستنەڕووی هۆكارە پاڵنەرەكانی بە پارێزگابوونی شاری هەڵەبجە جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە " لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵانەی ڕژێمی لەناوچووی بەعس گرتبوویەبەر، شارەكە گەلێك زیانی ماددی و مرۆیی و ژینگەیی لێكەوتووە".
ژ.ع