عیراقی
سودانی: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی ئێمەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەمیانی بەڕێوەچوونی دیداری عیراق و لەكاتی پێشكەشكردنی وتەكانیدا سەرۆكی حكومەتی عیراق رایگەیاند، هاوڕایە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەك بەغدا بەرپرسیارن لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی ئایاری 2023 لەمیانی بەڕێوەچوونی دیداری عیراق محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق چاویكەوت بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیشدا رایگەیاند "لەپێناو سەقامگیریی و پێشكەوتنی وڵات حكومەت لەئەستۆیدایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابینبكات هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئەنبار و بەسڕە".
ئاماژەی بەوەشكرد، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بێ لەبەرچاوگرتنی گەیشتن بە رێككەوتنی تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەبێت.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سودانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دیدی هاوشێوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە سەبارەت بە میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پاشان ئاشكرایكرد "رێككەوتنێكی زۆر باش هەیە لەوبارەیەوە".
ژ.ع