کوردستانی

دوو شوێنە قەرەباڵغەكەی سلێمانی داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو شوێنە قەرەباڵغەكەی سلێمانی داخران
مەودا میدیا-

بەهۆی كۆبوونەوەی هاوڵاتیان لە چایخانەی شەعب و شەقام سالم، سەهۆڵەكەی سلێمانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا هەردوو شوێنەكە دابخات.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی هەر یەكە لە چایخانەی شەعب و سەهۆڵەكەی سلێمانی شوێنێكی قەرەباڵغن و هاوڵاتی تیایاندا كۆدەبێتەوە بڕیارمان لەسەرداون".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەردوو شوێنەكە دادەخرێن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان كۆنەبنەوە، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و رێنمایەكان و خۆپارێزییە".

پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیاریاندا لە رۆژی شەممەوە هاتووچۆی نێوان شارەكان رابگیرێت، هاوكات چونە دەرەوە و هاوینە هەوارو شوێنە گەشتیارییەكانیش قەدەغە كران.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان