عیراقی

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکردووە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنەکانی‌ عێراق تۆماری ده‌نگده‌ران نوێده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی 5ی نیسانی 2023 جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند "ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی سیستمی تایبه‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان كردووه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "فه‌رمانگه‌ی میدیا و په‌یوه‌ندیی جه‌ماوه‌ری له‌ كۆمیسیۆن كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی سیستمی زانیاری و په‌سه‌ندكردنی فۆڕمه‌كان و كاندیده‌كان ده‌كات".

وتیشی "بەپێی ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە، دوا واده‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ نابێت له‌ 20ی کانونی یەکەمی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان