گێتی
حکومەتی عیراق کارەبای لوبنان دابین دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری وزەی لوبنان رایدەگەیەنێت عیراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ زیادکردن و دابینکردنی وزەی زیاتر بۆ لوبنان تاوەکو کارەبای زیاتر بەرهەمبهێنن.
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئایاری 2023 لە هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عیراقیدا هاتووە "حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق دوای ئەوەی لەگەڵ وەلید فەیاز، وەزیری وزەی لوبنان کۆبووەتەوە، رەزامەندی حکومەتی عیراقی دەربڕیوە بە دابینکردنی وزەی زیاتر بۆ وڵاتی لوبنان بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا".
وەزیری وزەی لوبنان ئەوەی خستووتەڕوو "عیراق گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ لوبنان و پێشتر رێککەوتنمان لەگەڵ عیراق ئەنجامداوە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری وزە".
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەکردووە "ئەم دابینکردنی وزەیە بەپێی توانای حکومەت دەبێت و بریتی دەبێت لە پێدانی نەوتی رەش و خاو و جەختیشی کردووەتەوە کە لوبنان و عیراق وەک بران".
ر.ع
ر.ع