کوردستانی

مژدەیەك بۆ وانەبێژان... مەودا میدیا وردەكاری بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەك بۆ وانەبێژان... مەودا میدیا وردەكاری بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست كران بە هەمیشەیی كار لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ دەكەین بۆ ئەوەی بكرێنە گرێبەست.

بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی رابردوو هەوڵێكی زۆرماندا بۆ ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی و بۆ ئەو مەبەستە چەندین داواكاریمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردبوو".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست كرابە بە هەمیشەیی، یەكێتی مامۆستایان كار لەسەر ئەوە دەكات كە مامۆستایانی وانەبێژ ئەوانەی لە شارەكان بە وانە كار دەكەن بكرێنە گرێبەستە".

هەروەها وتی "وەزارەتی پەروەردە بەردەوام پێویستی بە دامەزراندن و میلاكات هەیە بۆ ئەو مەبەستە كار دەكەین بۆ بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ".

لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە سنوری پەروەردەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر مامۆستانی وانەبێژ بە شێوەی بەشە وانە لە قوتابخانە و خوێندنگاكان وانە دەڵێنەوە و ساڵانەش گرێبەستەكەیان بۆ نوێ دەكرێت كە سەرو هەزار وانەبێژ دەبن.
Qaiwan
Qaiwan