کوردستانی

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەكانیان لە پارێزگای سلێمانی دوو كەسیان بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە و هەر سێكیان سزا دراون.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە دەڵێت"بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی هێزەكانمان لە پارێزگای سلێمانی دوو كەسیان دەستگیركردووە".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو دوو كەسە بە تاوانی بازرگانیكردن گیراون بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات و لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو سزای ماددی و مەعنەوی دراون".

ئەوەش خراوەتەڕوو" هەر یەكە لە (ر،م،ا) (لەدایكبووی ساڵی 1977 ڕەگەزی  نێر ، بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانی دەكرێت، هەروەها (ا،م،ق) لە دایكبووی 1999 بۆ ماوەی حەوت مانگ زیندانی دەكرێت، هەردووكیان پیشەیان كاسبەو بە بڕی 450 هەزار دینار غەرامە كراون".

Qaiwan
Qaiwan