کوردستانی
هەزار كەسی تر لە ئێران توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24ی كاتژمێری رابردوو لە ئێران زیاتر لە هەزار هاوڵاتی توشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 70 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران روو لە زیادبوونە و تەنیا لە 24 كاتژمێردا هەزار و 75 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
ئاماژەی بەوەشكرد "لە ماوەیەدا سەرو 70 كەس گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی توشبووان بۆ 10 هەزار و 75 كەس بەزربووەتەوە، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدانیش بۆ 429 كەس بەرزبووەتەوە".
ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخێرایی تێیدا بڵاوبووەوە و رۆژانە هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە دەبن.