عیراقی

بانكی ناوەندیی ئاستێكی بەرچاو دۆلار دەخاتە بازاڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكی ناوەندیی ئاستێكی بەرچاو دۆلار دەخاتە بازاڕ
مەودا میدیا-

لەكاتێكدا بەهای دۆلار بەتەواوەتی ناجێگیرە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی رایگەیاند زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕی دراو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی ئایاری 2023 بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕ، كە ئەو ژمارەیە 26 ملیۆن دۆلار زیاترە لە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری دوێنێ.

هاوكات لە دەستپێكی رۆژەكەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 100 دۆلار بە 145 هەزار و 100  دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا، پاش چەند خولەكێك بەهاكەی بووە 145 هەزار و 350 دیناری عیراقی و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ 145 هەزار و 250 دینار.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەوڵەكانی لایەنی پەیوەندیدار لە عیراق بەردەوامە بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار لەسەر بەهای فەرمیی خۆی و سەرۆك وەزیرانی عیراق چەندینجار جەختیكردووەتەوە لەسەر جێگیركردنی دۆخی ئابووری، بەڵام تا ئێستا هیچ دەرەنجامێكی ئەوتۆ بەدینەكراوە.

ژ.ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان