کوردستانی
وەزیری ناوخۆ: هەر کەس و بەرپرسێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان بەپێی یاسا سزا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هاتووچۆکردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە نێوان شارەکان قەدەغەدەکرێت ئاماژەی بەوەشکرد باشترین چارەسەر بۆ کۆرۆنا خۆپارێزییە و هەر کەس و بەرپرسێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان بەپێی یاسا مامەڵەکەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "هاتووچۆ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە نێوان شارەکان قەدەغەدەکرێت و ئەوانەشی لە ئێرانن ئەگەر لە وادەی دیاریکراودا نەگەڕێنەوە رێگا بە هاتنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان نادرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێگا نادەین خەڵک بە کۆمەڵ گەشت و سەیران بکەن، ئەگەر کەسێک بچێت بۆ گەشت و سەیران کە ئێمە داوا دەکەین خەڵک لە ماڵەکانیان بمێننەوە، دەبێت یەک خێزان بە تەنها بچێت و لە شوێنێک بێت کە خەڵکی دیکەی بە دەورەوە نەبێت، هەروەها باشترین چارەسەر بۆ کۆرۆنا خۆپارێزییە و هەر کەس و بەرپرسێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان بەپێی یاسا مامەڵەکەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت".

وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هاوڵاتییان هاوکار بن ناگەینە ئەو قۆناغەی رێگای نێوان شارەکانی یەک پارێزگا دابخەین، بەڵام ئەگەر هاوکار نەبن ناچارین بڕیاری نوێ بدەین".