تەندروستی

چەند سوودێکی سەر سوڕهێنەری خواردنی توور بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند سوودێکی سەر سوڕهێنەری خواردنی توور بزانە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

توور جۆرێکە لە سەوزە گرنگەکان و سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، چونکە توور دەوڵەمەندە بە ماددە و ڤیتامینی گرنگ.

ئەو کەسانەی کێشەی گەددەیان هەیە دەبێت گرنگی بەخواردنی توور بدەن، چونکە توور کرداری هەرسکردن باشتر دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.

خواردنی توور بەکتریا سوود بەخشەکانی ریخۆڵە زیاد دەکات، کرداری ریخۆڵەکان چالاکتر دەکات، هەروەها توور پەستانی بەرزی خوێن کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی پۆتاسیۆم زیاد دەکات لە لەشدا.

توور بۆ ئەو کەسانە باشە کە مایەسیریان هەیە، چونکە نیشانەکانی مایەسیری کەم دەکاتەوە، هەروەها خواردنی توور دەبێتە هۆی پاککردنەوەی گورچیلە و میزەڵدان.

خواردنی توور کاریگەری هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، هەروەها توور بۆ ئەو کەسانە باشە نەخۆشی دڵ و دەمارەکانیان هەیە و رێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە