عیراقی
عیراق.. مەترسیی هەیە حكومەت نەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە عیراق مەترسیی هەیە حكومەتی ناوەندیی لە ئەگەری زیاتر دابەزینی نرخی نەوت نەتوانێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین بكات.
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، نیگەرانن لەوەی لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 60 دۆلار، حكومەتی بەغدا توانای نەبێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بدات، سەبارەت بە كۆبوونەوەی پەرلەمانیش تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە وتی "هەفتەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت".
لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ میدیای عیراق محەمەد زیادی، ئەندام لە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 ئاماژەی بەوەشكردووە، مەترسیی هەیە لە جێگیربوونی نرخی بەرمیل لە 70 دۆلاردا و ئەوەش تەنگژەی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دروستدەكات.
وتیشی " ئەگەر نرخی نەوت بۆ خوار 60 دۆلار داببەزێت لە چارەكی كۆتایی ئەمساڵدا، ئەو كاتە حكومەتی ناوەندی توانای نابێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین بكات".
هاوكات لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەو پەرلەمانتارەی عیراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی كارەكانی تەواوكردووە و تەنها پێداچوونەوەیەكی كەمی ماوە، بۆیە هەفتەی داهاتوو پەرلەمان تایبەت بەو پرۆژەیاسایە دانیشتن ئەنجامدەدات.
ژ.ع